محەممەدجەواد لاریجانی پشتیوانیی لە سزای ئێعدام لە ئێراندا کرد

کوردستان میدیا: محەممەدجەواد لاریجانی، سەرۆکی ستادی مافی مرۆڤی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە لێداونێکدا پشتیوانیی لە سزای ئێعدام له ئێراندا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاریجانی ئەو بەرپرسە باڵایەی ڕێژیمی ئێران لە لێداونێکدا باسی لەوە کرد کە دەبێ سزای ئیعدام لە ئێراندا هەبێت و پشتیوانیی لەو کردەوە و لەو بیرۆکە دزێوە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاریجانی ئەو بەرپرسە باڵایەی ڕێژیمی ئێران لە لێداونێکدا باسی لەوە کرد کە دەبێ سزای ئیعدام لە ئێراندا هەبێت و پشتیوانیی لەو کردەوە و لەو بیرۆکە دزێوە کرد.
ناوبراو لەو پێوەندییەدا گوتی: "ڕوانگەی ڕۆژئاواییەکان بێبنەمایە، ئەوان دەڵێن ئێعدام باش نیە و ئێمەش دەڵێین دەبێ حوکمی ئێعدام هەبێت و دەبێ سزای ئێعدام هەبێت".
لاریجانی کە یەکێک له بەرپرسانی جینایەتکاری ڕێژیمی ئێرانه، لە کاتێکدا باس لە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکان لەو وڵاتەدا دەکات کە ئاماری ئێعدامەکان لە ئێراندا نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانیی لێ کەوتووەتەوە و ناڕەزایەتیی بەرینی چالاکانی مافی مرۆڤی بەدواوە بووه.
سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامەکان، بەڵام ئێعدام لەو وڵاتە بەردەوام بەڕێوە دەچێت و بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدا هەیە، رێژیمی ئێران دوای وڵاتی چین زیاترین ئاماری ئێعدامی هەیە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران و ڕەخنە لە ئەوەیکە ڕووحانی بۆ جێبەجێ نەکردنی بەڵێنییەکانی خۆی بۆ باشتر کردنی بارودۆخی کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، نیگەرانیی دەربڕی.
ڕووحانی نیسبەت بە پاراستنی هەموو کەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەکان و رێفۆرمی یاسای هەڵاواردن دژی کەمینەکان، بەڵێنییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە و ئێستا کەسانێک کە بۆ بەفەرمی ناساندنی مافی خۆیان و مافی کولتووری و زمانی دایکی خۆیان چالاکی دەکەن، لەگەڵ سزای دژواری وەکوو ئێعدام بەرەوڕوو دەبنەوە.