زیاتر لە ٦٠ کچ و کوڕ لە میوانییەکی شەوانەدا گیران

کوردستان میدیا: لە میوانییەکدا لە شاری شیراز زیاتر لە ٦٠ کچ و کوڕ بەبیانووی "نیوەڕووت" بوون دەستبەسەر کران.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی ڕێژیم لە شاری شیراز وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵدەریی حکومەتی تەسنیمی گووتووە: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا ٦٣ کچ و کوڕیان لە٢ میوانی شەوانە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شیراز دەستبەسەر کرد.

لە هەواڵێکی دیکەشدا هەواڵدەرییە حکومەتییەکان ئاشکرایان کرد ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژ هێزە بەسیجییەکانی ڕێژیم لە سۆرخە حەساری تاران هەڵیانکووتاوەتە سەر میوانییەکی شەوانە کە بەهۆیەوە ٦٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە.
لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی میوانییە شەوانەکان کە لە هەندێک حاڵەتدا میوانی بنەماڵەیین بە "خەساری کۆمەڵایەتی" ناو دەبەن و دەڵێن ئەم چەشنە میوانییانە "هێرشی کلتوری" ڕۆژئاوان؛ ئەمەش لەحاڵێکدایە کە چالاکانی مافی مرۆڤ پێیان وایە ئەم چەشنە هەڵسوکەوتانەی ڕێژیم لەگەڵ لاوان و خەڵکی سڤیل هێمای ڕاستەقینەی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و دەستدرێژی کردنی ئاشکرایە بۆ سەر ئازادییەکانیان.