هێزی پێشمەرگە داواکاریی حەیدەر ئەلعبادی ڕەت کردەوە

کوردستان میدیا: هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داواکاریی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی عێراق، حەیدەر ئەلعبادی بۆ ڕاگرتن و پێشڕەوی نەکردن لە پاڕێزگای مووسڵ ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر ئەلعبادی، داوای لە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد کە لە شاری موسڵ پێشڕەوی نەکەن بەڵام ئەو داواکارییەی ناوبراو لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ڕەت کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر ئەلعبادی، داوای لە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد کە لە شاری موسڵ پێشڕەوی نەکەن بەڵام ئەو داواکارییەی ناوبراو لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ڕەت کراوەتەوە.
هێزی پێشمەرگە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا سەرکەوتنی بەرچاوی بە دەست هێناوە و ئەوەش نیگەرانیی دەوڵەتی ناوەندیی عێراقی لێکەوتووەتەوە کە پێشمەرگە هەموو شاری موسڵ کۆنتڕۆڵ بکات.
هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی ئامریکا توانیان لە شاری موسڵ پێشڕەوی بکەن و چەندین گوندی ئەو شارە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و هەنووکه هێزی پێشمەرگە لە ٣٠ تا ٤٠ کیلۆمیتریی باشووری موسڵ جێگیر بووە و خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی دیکە ئامادە دەکات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو داواکارییەی حەیدەر ئەلعبادی ڕایگەیاندووە کە ئێمە لە هەڵوێستەکانی خۆمان پاشگەز نابینەوە.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کاتێک داعش دوو ساڵ پێش ئێستا هێرشی کردە سەر شاری موسڵ ئەرتەشی عێراق ئەو ناوچەی بەجێهێشت و هەڵات و دواتر هێزی پێشمەرگە چووە ئەو ناوچەیە کە ئەوەش کارێکی سووک و ئاسان نەبوو.
هەروەها وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ڕوونكردنهوهیهكدا، داواکاریی مارک تۆنهر، جێگری وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكا دایەوە و ڕهتی کردەوە پێشمهرگه بچێته ژێر فهرمانی سپای عێراق.
لەو ڕوونکردنەوەیەدا، وهزارهتی پێشمهرگه ڕهخنه له حكوومهتی عێراق دهگرێت، كه به هیچ شێوهیهک له ڕووی مهشق و ڕاهێنان و دابینكردنی چهک و پێداویستی سهربازی، یارمهتی پێشمهرگهی نهداوه و ئهرک و بهرپرسیارێتی خۆی بهجێ نههێناوه.
بەگوێرەى یاساکانی عێراق پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمى بەرگریى عێراق، هەرچەندە حکومەتى عێراق لە ڕووى مەشق و ڕاهێنان و دابینکردنى چەک و پێداویستى سەربازىی یارمەتى پێشمەرگەى نەداوە و بەرپرسیاریەتى هەڵنەگرتووە.
لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر خاکی کوردستان هێزی پێشمەرگە بەرەنگاری ئەو گرووپە تێرۆریستییە بووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە پێشمەرگەکانی لە بەرەکانی شەڕدا شەهید بوون.