"ئەریستۆکراسی" لە دەوڵەتی "سازندگی"دا بناخەی دانرا

کوردستان میدیا: نوێنەری شاری "کەبوودەر ئاهەنگ" لە مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە "ژیانی هەندێک لە وەزیرەکانی دەوڵەتی ئێستا زۆر سەرتر لە ژیانی خەڵکی ئاساییە و بەم بارودۆخە وڵات بەڕێوە ناچێت".
بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرپرسی پێشووی کۆمسیۆنی ئەسڵی ٩٠ی مەجلیس، "پوورموختار" ڕایگەیاندووە کە "هەڵسوکەوتی "ئەریستۆکراسی" هەندێک لە کەسایەتییەکان دەبێتە هۆی خراپ بوونی بارودۆخی دەروونی خەڵک و کۆمەڵگا".

ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای دەسەڵات داری خۆیەوە بە دروشمی سادەژیان و دوری لە زێدەخۆازی و ژیانی دادپەروەرانە دەسەڵاتی بە دەست گرت، بەڵام ئێستا بەرپرسان و کەسایەتییە پلە بەرزەکانی ڕێژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان لە بەرزترین ئاستی ئابووری و ژیانێکی زریقە و بریقەدار بەسەر دەبن و خەڵکی ئاساییش لە نەبوونی و هەژاریدا نوقم بوون.