جوولەكەكان داوا دەكەن خۆپیشاندانی ڕۆژی قودس لە ئاڵمان قەدەغە بكرێت

كوردستان میدیا: سەرۆكی كۆمەڵەی كولتووریی جوولەكەكانی موونیخ و بایرن داوای لە حكوومەتی ئاڵمان كرد خۆپیشاندانی "ڕۆژی قودس" لەو وڵاتەدا قەدەغە بكرێت. بە وتەی ناوبراو، وەها ڕێوڕەسمێك لە ئازادیی دێموكراتیك بۆ كۆبوونەوە، كەڵكی خراپ وەردەگرێت.
بە گوێرەی هەواڵی دویچە وێلە، شارلۆتە كنۆبلۆخ سەرۆكی كۆمەڵەی كولتووریی جوولەكەكانی موونیخ و بایرن لە ئاڵمان، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی ژووئەن) ڕایگەیاند ڕێوڕەسمی "ڕۆژی قودس" بە تایبەتی ئەوەی كە هەموو ساڵێك لە بێرلین بەڕێوە دەچێت، بۆتە "بەرنامەیەك بۆ تەبلیغاتی دژە ئیسراییلی و بڵاوكردنەوەی ڕق و قین دژ بە جوولەكەكان".
بە وتەی كنۆبلۆخ، دانەوەی مۆڵەت بەو "ڕێوڕەسمە ئیدئۆلۆژیك و دژە ئیسراییلییە" لە بێرلین، "نابەرپرسانە و لەبیركردنی مێژوو"یە.
هەروەها ژۆزێف شۆستێر، سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندیی جوولەكەكانی ئاڵمانیش بە هۆی دانی مۆڵەت بە خۆپیشاندانیی ڕۆژی قودس، ڕەخنەی لە كاربەدەستانی شاری بێرلین گرت. ناوبراو وتی: "ئەوە مایەی شوورەییە كە لە بێرلین ڕیگا بە دژایەتیی جوولەكەكان و بڵاوكردنەوەی ڕق و قین دژ بە ئیسراییل دەدرێت".
بەرپرسانی شاری بێرلین بۆ ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ڕۆژی قودس كۆمەڵێك بەربەستیان دروست كردووە. بۆ نموونە هەڵگرتن و هەڵواسینی ئاڵای ڕێكخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان لە خۆپیشاندانی شەممەی داهاتوودا قەدەغە كراوە.
"فرانك هێنكل" سیناتۆری شاری بێرلین ڕایگەیاندووە هەڵگرتنی ئاڵای حیزبوڵلای لوبنان و هەر وێنەیەك كە چەكی تێدا بێت، لەو ڕێوڕەسمەدا قەدەغەیە.
پۆلیسی بێرلینیش وتوویە نەك هەر ئاڵای حیزبوڵڵا، بەڵكوو هەڵگرتن و نیشاندانی هێماكانی دیكەی ئەو ڕێكخراوەش قەدەغەن. سەرەڕای ئەوە، هەر چەشنە كردەوەیەكی توندوتیژی لە لایەن خۆپیشاندەرانیشەوە قەدەغەیە.
شارلۆتە كنۆبلۆخ، سەرۆكی كۆمەڵەی كولتووریی جوولەكەكانی موونیخ و بایرن پێشوازیی لەو ڕێوشوێنانە كردووە، بەڵام گومانی هەیە لەوەی كە خۆپیشاندەران پابەندی ئەو ڕێوشوێنانە بن.
"ڕۆژی قودس" بۆنەیەكە كە ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە لقوپۆپە تیرۆریستییەكانی خۆیان لە ناوچەدا دیارییان كردووە و هیچ پێوەنیدییەكی بە مافە مرۆییەكانی گەلی فەلەستینەوە نیە. دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزان وەكوو "ڕۆژی قودس" ناودێر كراوە و هەموو ساڵێك لەو ڕۆژەدا خۆپیشاندانی حكوومەتی لە ئێران و هێندێك لە وڵاتانی دیكەدا لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕێك دەخرێت.