۱۳۹۵/۰۴/۰۹


ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆر بە چەکی قورس لە مەریوان جێگیر دەکات


ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆر بە چەکی قورس لە مەریوان جێگیر دەکات

کوردستان میدیا: هێزێکی زۆری ڕێژیمی ئێران به چەکی قورس، لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان جێگر بووە و ئەو ناوچەیە زۆرتر ئەمنییەتی کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی "سەرهۆیە"ی ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان، ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆری بە چەک‌وچۆڵی قورسەوە لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە و ئەو ناوچەیە بە تەواوی ئەمنییەتی و نیزامی کراوە.



هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران بۆ ماوی یەک شەو بەرقی گوندی سەرهۆیەی پچڕاندووە و خەڵکی گوندەکە بێ بەرق بوونە.

هەروەها هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی گوشار بۆ سەر دانیشتوانی گوندی سەرهۆیە، بە خەڵکی ئەو گوندەیان ڕاگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک نابی بچن بۆ مووچە و مەزراکانیان و دەبێ ئێمە ئیزنتان پێ بدەین.

لەو پێوەندییەدا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای سەرکوتکەری پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە جل‌وبەرگی شەخسی و فەرمییەوە سەرقاڵی ئەمنییەتی‌کردن و ئاڵۆزکردنی شاری کامیارانن.

ڕێژیمی ئێران لە ترسی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوچە سنوورییەکانی کوردستان تۆپباران دەکات و هێزەکانی خۆی لەو سنوورەکان جێگیر دەکات.