۱۳۹۵/۰۴/۰۹


ڕێژیمی ئێران دۆخی شاری کامیاران ئەمنییەتی دەکات


ڕێژیمی ئێران دۆخی شاری کامیاران ئەمنییەتی دەکات

کوردستان میدیا: هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری کامیاران دۆخی شاری کامیاران ئاڵۆز دەکەن و ڕێوشوێنی ئەمنییەتی دەگرنە بەر.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای سەرکوتکەری پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە جل‌وبەرگی شەخسی و فەرمییەوە سەرقاڵی ئەمنییەتی‌کردن و ئاڵۆزکردنی شاری کامیارانن.


هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە جل‌وبەرگی شەخسی لە ناو شاردا یەکجار زۆر بوونە و شەوانەش لە نێو شاردا دەگەڕێن و هەڵسوکەوت و هاتوچۆی هاووڵاتییان دەخەنە ژێر چاودێرییەوە.

هەروەها، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، کێوەکانی دەورووبەری کامیاران ئاگر تێبەردەدەن و لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، پشت گوندی "ماراو شاخ شکێن" ئاگر دراوە.

لە دوای شەڕ و دەرگیریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە سەرەڕای ڕەوانەکردنی هێزێکی زۆر بۆ ناوچە سنوورەییەکانی کوردستان شار و گوندەکانی کوردستانیشان میلیتاریزە کردووە.