شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداری لە یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید کرد
کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخستنی " یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان" لە وڵاتی سوید، یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی ئەو حیزبەی بە بەشداری " عومەر شێخ موس" کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکیەتییە، بەڕێوە برد.
لەو یادەدا وێرای سەفیری دەوڵەتی عێراق لە سوید و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، ژمارەیەک حیزب و لایەنی سیاسی و فەرهەنگی کوردستانی، عێراقی و سویدی بەشدار بوون.
لەو مەراسمەدا، شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، بەشداری ئەو مەراسمەی کرد و برووسکەی پیرۆزبایی خۆی پێشکەش کرد.
لەو مەراسمەدا برووسکەی پیرۆزبایی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە.