دوو بنەماڵەی جاش لە بۆکان پێک هەڵدەپڕژێن

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵەی جاش لە شاری بۆکان، چەند کەس بریندار دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی "سلامەت" سەر بە شاری بۆکان، دوو بنەماڵەی جاش بە ناوەکانی "قالەسوارە و ڕەحیم" بە هۆی ناکۆکی و کێشە، لە نێوانیاندا شەڕ و پێکدادان ساز دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە گوندی "سلامەت" سەر بە شاری بۆکان، دوو بنەماڵەی جاش بە ناوەکانی "قالەسوارە و ڕەحیم" بە هۆی ناکۆکی و کێشە، لە نێوانیاندا شەڕ و پێکدادان ساز دەبێت.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ لە ئەنجامی قووڵتربوونەوەی کێشەی ئەو دوو بنەماڵە جاشە، هەر دوو لایەن تەقە لێک دەکەن و شەڕەکە پەرە دەستێنت کە دەبێتەی هۆی ئەوە دوو تایفەی ئەو دوو بنەماڵە جاشه بە شەڕ بێن.
هەواڵنێری کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاند کە؛ لە ئاکامی ئەو شەڕە و تەقەکردن لە یەکتری، ٣ کەس لە هەر دوو لایەن بریندار دەبن کە یەکێک لەو بریندارانە ژنه.
ئەو شەڕە ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی هەبووە.