ڕێژیمی ئێران بە زۆری خەڵک دەباتە پێشوازیی حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای ورمێ خەڵک بە زۆری و فریودان لە شارەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەدا دەباتە پێشوازیی حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە پاڕێزگای ورمێ بۆ ئەوەیکە خەڵک بڕواتە پێشوازیی حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، لە هەموو جۆرە پیلانێک کەڵک وردەگرێت و لە شارەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە خەڵک دەباتە پێشوازیی ناوبراو.

سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران دوای ئەوەیکە گەیشتە وەرزشگای "تەختی" دوای قسەکانی "قوڕەیشی" نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و دوای قسەکانی "سەعادەت" پاڕێزگاری ورمێ قسەی کرد.
ڕێژیمی ئێران لە بۆ گەورە پیشاندانی پێشوازیی خەڵک لە ڕووحانی خەڵکی لە شارەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ وەک "سەردەشت، سەڵماس، پیرانشار و چایپارە" هێنابووە ئەو شارە.
ڕووحانی لە قسەکانیدا ٢١ جار وشەی ئازەری بە کارهێنا و لە قسەکانیدا بەردەام باسی لەوە دەکرد کە نەتەوەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە کەمینەی نەتەوەیی و ئایینینە.
هەروەها ڕووحانی ئەو مۆرەیەی ڕێژیم لە قسەکانیدا باسی لە گۆلی ورمێ کرد کە بە هۆی ڕێژەی بارینی زۆر لە ئەمساڵدا ئاستی ئاوەکە بەرزبووەتەوە و ئەوەشی بۆ کار و کردەوەکانی دەوڵەتی بە ناو تەدبیر و ئومید گەڕاندەوە.