حكوومەتی ڕۆحانی هێشتا بەڵێنیی فێركردنی زمانی كوردی بە كوردان دەدات
كوردستان میدیا: عەلی یوونسی، یاریدەدەری تایبەتی سەركۆماری ڕێژیم لە كاروباری بەناو "ئەقوام و كەمینە ئایینییەكاندا" دەڵێ حكوومەت بڕیاری داوە ئەگەر بەستێنەكە لەبار بێت، وانەی فێركردنی زمانەكانی توركی و كوردی لە قوتابخانەكانی "ناوچە قەومییەكان"دا بە قوتابیان بڵێتەوە.
یوونسی ڕۆژی دووشەممە (١٠ی جۆزەردان، ٣٠ی مای) لە وتووێژێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی حكوومەتیی ئیسنا لە پیرانشار، بە بێ ئەوەی كە دیاری بكات، پاش نزیك بە چوار دەیە لە دەسەڵاتی ڕێژیم، كەی بڕیارە بەستێنەكە لەبار بێت، ڕایگەیاند گەڵاڵەی فێركردنی زمانی دایكی لە قوتابخانەكانی پارێزگای سنەدا جێبەجێ كراوە و ئەگەر بەستێنەكە لەبار بێت، لە ناوچەكانی دیكەی وڵاتیشدا جێبەجێ دەكرێت.

یوونسی لە درێژەی درۆ و دەلەسەكانیدا وێڕای چەواشەكردنی داخوازیی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان كە خوێندن بە زمانی دایكییە (نەك خوێندنی زمانی دایكی) و بەرتەسككردنەوەی ئەو داخوازییە گشتییەی خەڵكی كوردستان بە خەڵكی پارێزگای سنە، وتی: "دەستپێكردنی خوێندنی زمانی كوردی وەكوو بوارێكی دەرسی لە ناوەندەكانی خوێندنی باڵادا لە ساڵانی ڕابردووەوە یەكێك لە داخوازییەكانی خەڵكی ئەو پارێزگایە بوو كە لە دەوڵەتی تەدبیر و ئومیددا بە كردەوە جێبەجێ كرا".
حەسەن ڕۆحانی سەركۆماری ڕێژیمیش لە بەرەبەری هەڵبژاردنی سەركۆماریدا بەڵێنیی خوێندن بە زمانیی دایكیی بە نەتەوە ستەملێكراوەكانی ئێران دابوو، بەڵام بەڵێنییەكانی ناوبراو تا هەنووكەش نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
عەلی یوونسی، یاریدەدەری ڕۆحانی بۆ بەلاڕێدابردنی داخوازییە ڕاستەقینەكانی نەتەوەكانی ئێرانیش، پێشتر چەندین جار باسی لە خوێندنی زمانی دایكی لە فوتابخانەكانی ناوچە بەناو "قەومییەكان"دا كردبوو، بەڵام ناوبراویش دواتر تەنانەت دانی بە جێبەجێنەكرانی ئەو پرۆژە چەواشەكارانەیەی خۆیانیشدا نا و ڕایگەیاند ئامادەكردنی بەستێنی خوێندن بە زمانی دایكی لە قوتابخانەكاندا بۆ "ئەقوام" لەگەڵ "كۆمەڵێك بەربەرەكانێ" ڕووبەڕوو بۆتەوە.