خوێندکاران لە مەریوان: ۱۹ـی گوڵان، ڕۆژی لە سێدارەدانی مرۆڤایەتییە
کوردستان میدیا: لە شەشەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی ٤ هاووڵاتیی کورد، خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لەو نووسراوەیەدا بە ئاماژەدان بەو ڕۆژە، خوێندکاران ئامادەی پۆلەکانی خوێندن نەبوون و وەفاداری خۆیان بە لەسێدارەدراوەکان پیشان دا.
فەرزاد کەمانگەر، چالاکی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای کورد سەر لەبەیانی ڕرۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ هاوڕێ لەگەڵ عەلی حەیدەرییان، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلم هوولی و مێهدی ئیسلامیان لەزیندانی ئێوین لە سێدارە دران.
هەروەها بەیاننامەکە خوازیاری بەشدارینەکردنی هاووڵاتییان لە کۆنسێرتێکی گۆرانی وتن بوون کە بە "سووکایەتییکردن" بە "ڕێبازی ئەو شەهیدە پلەبەرزانە"یان لەقەڵەم دابوو.
دەقی بەیاننامەی خوێندکارانی زانکۆ پەیامی نووری مەریوان بەم چەشنەیە:
نیشتمانەکەم؛
جاران تەنیا دوژمنان دەیانویست بتکوژن،
ئێستا هەم یاران و نەیاران،
جاران تەنیا دووپشک و مارەکان
دەیانویست پێتەوە بدەن،
ئێستا هەم گوڵ و هەم خونچە...
خوێندکاران و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و مەریوان؛
ڕۆژی ۱۹ی گوڵان، شەشەمین ساڵیادی شەهیدکردنی مامۆستای نەمری کورد: "فەرزاد کەمانگەر"ە کە لەگەڵ چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی: (شیرین عەلەم هوولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەرییان و مێهدی ئیسلامییان)، لە بەندیخانەی "ئێوین"ی تاران، لە سێدارە دران.
ڕۆژی ۱۹ی گوڵان، لە حاڵێکدا کە ڕۆژی ڕەشپۆش بوونی هەموو کوردستانە، لە مەریوان و لە تالاری "کانی"، کۆنسێرتێک بۆ گۆرانیبێژی کورد: "کەماڵ گوڵچین"، ڕێکخراوە و ئەمە سووکایەتییەکی گەورەیە بە ڕێبازی ئەو شەهیدە پلەبەرزانەی کە لە ڕێگەی گەل و کوردستان لە سێدارە دران. بۆچی دەبێ لە ڕۆژێکی وەهادا، کە ڕۆژی ماتەمێنیی کوردانە، بەرنامەیەکی وەها بۆ شایی و هەڵپەڕین بەڕێوەبچێت؟
ئێمە وەکوو خوێندکارانی زانکۆ "پەیامی نوور"ی مەریوان، ڕۆژی ۱۹ی گوڵان، کە ڕۆژی لە سێدارەدانی مرۆڤایەتییە، بە ڕۆژی ماتەمێنیی هەموو کوردستان دەزانین و وەکوو ڕۆژی "مامۆستای کورد" دەناسین و داوا لە خەڵکی بەڕێزی مەریوان دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بەشداری لە کۆنسێرتی "کەماڵ گوڵچین" نەکەن و ئەم کردەوەیەی دەسەڵاتە شەرمەزار بکەن، کە دەیانەوێت بیری خەڵک بەرەو شوێنگەلێک ڕابکیشن، کە لە ڕۆژانی شەهیدانی خۆیاندا، شایی و هەڵپەڕکێ بکەن.
هەروەها ئێمە خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، لە ڕۆژی ۱۹ی گوڵاندا، بە بەشداری نەکردن لە پۆلەکانی زانکۆدا، مانگرتنێکی گشتی ڕادەگەیەنین و بەم مانگرتنە پیشان دەدەین کە ڕێبازی "کەمانگەر"ەکان بەردەوامە. ئێمە سەری ڕێز و نوازش دادەنوێنین بۆ یادی هەموو ئیعدامکراوانی سیاسیی کورد.
لە کۆتاییدا دەڵێین: (سێدارە، سووکایەتییە بە مرۆڤایەتی. سێدارە دەنگ ناخنکێنێت. فەرزاد کەمانگەر لە سێدارە درا، بەڵام هەزاران فەرزادیتر سەری هەڵهێنن).