نێدا کیژۆڵەیەکی بێدەسەڵات لە بەرانبەر دەسەڵاتێکی بێبەزەییدا
کوردستان میدیا: "نێدا"ی تەمەن ٩ ساڵان، پاش ترس و تۆقاندێکی درێژ ماوە بە هۆی ئازاری سێکسی لە لایەن مامۆستاکەیەوە، پەردەی لەسەر ئەم جینایتە هەڵدایەوە، بەڵام حیزبۆڵڵایی بوون، بووە هۆی دەرباز بوونی مامۆستاکەی.
ماویەک پێش ئێستا و پاش دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر چەند منداڵ لە ڕۆژئاوای شاری تاران (١٣٩٣ی هەتاوی) و هەواڵی دڵتەزێنی دەستدرێژیی سێکسی و پاشان کوشتن و شێواندنی تەرمی ستایش قوڕەیشی، کیژۆڵەی بە ڕەگەز ئەفغانی لە لایەن کوڕی دراوسێکەیانەوە لە شاری کەرەج، ڕۆژنامەی لۆکاڵیی "مردم نو"، هەواڵی ئەزیەت و ئازاری جنسیی قوتابییەکی کچ بە ناوی "نێدا"ی لە لایەن مامۆستاکەیەوە، بڵاو کردەوە.
هاواڵێکی هاوشێوە و دەستدرێژییەکی درێژ ماوەی دیکە بۆ سەر کیژۆڵەیەکی تەمەن ٩ ساڵان لە شاری زەنجان. ڕووداوێک کە بکەرەکەی مامۆستایەکی حیزبۆڵڵاییە لە قوتابخانەی "٢٢ بهمن"ی گوندی قەرە موحەممەد، و هەرئەوەش بووە هۆی ئەوەی نەک هەر بە بەرزیی بانان بۆی درباز بێت، بەڵکوو گاڵتە بە بنەماڵەی نێداش بکات و بە بەرچاوی خەڵکەوە سووکایەتیان پێبکات.
ڕۆژنامەی"مردم نو" دەنووسێت؛ نێدا بەم هەواڵدەرییەی گوتووە کە؛ "ئەم ئەزیەت و ئازارە لە لایەن مامۆستاکەیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووە، بەڵام لە ترسی هەڕەشە و گوڕەشە و ئابڕووی نەیوێراوە باسی بکات"، تا ئەوەیکە لە ڕۆژی ٨ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا ئەم گڕووە لە ئەوکیدا دەتێقێتەوە و دەیدرکێنێت. دایکی نێدا لەو پەیوەندییەدا دەڵێت؛ "ماوەیەکی زۆر بوو نێدا بەردەوام بە گریانەوە بیانووی دەهێنایەوە بۆ ئەوەی نەچێتەوە بۆ قوتابخانە و هەموو جارێک بە لێدان دەمناردەوە."
بنەماڵەی نێدا بە هیوای دادپەروەری پەنا دەبەنە بەر دادگە، بەڵام تاوانباری پشت ئەستوور بە دەسەڵات، بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێت و پاش ئازاد بوونی، تەنانەت بە پێش چاوی خەڵکەوە گاڵتە و سووکایەتی بەم بنەماڵە بریندارە دەکات.
خاڵی ئەم کچە ٩ ساڵانە سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆڕەکان لەم پەروەندەدا دەڵێت: "پاش ئەوەی تاوانبار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، سەرلەنوێ سکاڵامان تۆمار کردەوە، پەروەندەکە لە دادگای کەیفەریی یەکی زەنجان کەوتەوە بەر لێکۆڵینەوە، لەو دادگایەش پاش دەستبەسەر کردنی، ئازادیان کردەوە."، خاڵی نێدا ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای بوونی هەموو بەڵگە باوەڕ پێکراوەکان لە لایەن پزیشکی یاسایی کە ئەو تاوانە پشتڕاست دەکاتەوە و بە دەستی بنەماڵەکەیەوەیە، تاوانبار ئازادانە دەسووڕیتەوە.
خاڵی جێگای سەرنج لە تاوانی لەم شیوەدا ئەوەیە کە، بە پێی یاسا دژە مرۆڤیەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، تەنیا بنەماڵەی منداڵەکە دەتوانن سەبارەت بە ئازار دانی منداڵەکەیان سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و بەدواداچوونی بۆ بکەن و چالاکانی مافی منداڵان بە شێوەی یاسایی ڕێگەیان پێ نادرێت بەدواداچوون بۆ کەیسی لەو شێوەیە بکەن.
بە پێچەوانەی دەربڕینەکانی بەرپرسان کە بە بیانووی "تێکدانی بیروڕای گشتی"، هەوڵی دێزە بە دەرخۆنە کردنی تاوانی ئەم مامۆستا حیبوڵڵاییە دەدەن، "مردم نو" دەنووسێت: "بە ئەنجام نەگەیشتن و بەدوادا نەچوون بۆ ئەم سکاڵایە لە لایەن بەرپرسانەوە، هۆکاری پەنا بردنە بەر ڕاگەیاندن لە لایەن بنەماڵەی نێداوە بووە".
جەماعەتلوو، سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامە لۆکاڵییە دەڵێت؛ "نێدا ئەو کیژەیە کە خەونی بە پزیشک بوونی خۆیەوە دەبینی، بەڵام ئێستا لەگەڵ بنەماڵەکەی لە تاو ئابڕووی خۆیان بەنیازن لەو دەڤەرە کۆچ بکەن". و دەنووسێت؛ "بێتاوان جارێکی دیکەش قوربانی دەبێتەوە و تاوانبار بە بەرزیی بانان ڕزگاری دەبێت".
نەبوونی پەروەردە سەبارەت بە هەڕەشە و مەترسییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سەر منداڵان و چاو کراوە نەبوونی منداڵان لەو بوارەدا، شاردنەوەی تاوانی لەو جۆرە، لە لایەن بنەماڵەکانەوە لە تاو ئابڕوو، چاوەدێرێ نەکردن بەسەر پەیوەندییەکانی منداڵان و گەورەساڵان، لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تاوانی لەم چەشنەیە، نەک هەر لە قوتابخانەکان، بەڵکوو تەنانەت لە نێو خودی بنەماڵەی منداڵەکاندا و...هتددا.
لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو منداڵانەی ئازاری سێکسی دەدرێن، تووشی تێکچوونی باری دەروونی و ڕەفتاریی کورت ماوە و درێژ ماوە وەکوو خەمۆکی، ترس و دڵەڕاوکێ، هەست کردن بە گوناه، تێکچوونی جنسی و تەریک بوونەوە دەبن.