بوونی کچانی خوێندکاری ڕازاوە و بۆن خۆش قەدەغەیە
کوردستان میدیا: عەلەمولهۆدا مامۆستای ئایینیی مەشهد ڕایگەیاندووە کە بوونی کچانی خوێندکاری ڕازاوە و بۆن خۆش، دەبێتە هۆی نۆڕم شکێنی لە نێو زانکۆکاندا.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان عەلەمولهۆدا مامۆستای ئایینیی مەشهد ڕایگەیاندووە؛ "کاتێ لە کلاسی دەرسی نێو زانکۆکاندا کچێک شێوازی جلوبەرگی بە پێی نۆڕمە دیاریکراوەکان نیە، دەبێتە هۆی نۆڕم شکێنی نێو زانکۆکان و خوێندکاران ناتووانن شێوازی ئینسان بوون فێر بن.

لە دڕێژەدا باسی لەوە کرد کە، فەزای ئەخلاقیی زانکۆکان دەبێ پەرەی پێ بدرێت و بیروباوەری خوێندکاران پەروەردە بکرێت و شێوازی ئینسان بوون فێر بن، بەڵام نەبوونی حیجاب ئاپارتایدی ڕەگەزییە و دەبێتە هۆی نۆڕم شکێنی لەنێو زانکۆکاندا و کچانی بێحیجاب خۆیان دەکەنە لەیستۆک و مامۆستاکان دەبێ پەدافەندی کولتوور و ئەخلاق بن و جەختی کردەوە کە کاتێ فەزای زانکۆکان تەندرووست نەبێ، نە مامۆستا و نە خوێندکار ناتوانن بەرپرسایەتیی ئینسانی پەروەردە بکەن و کچانی بێحیجاب دەبێ پێشیان پێبگیردرێت و ئەرکی مەئمورینی ئینتزامی لەپەیوەندی لەگەڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ بێحیجابی، شێوازی دینییە و پێش بە فەسادی نێو کۆمەڵگا دەگرێت.