بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگە لە بنکەی حیزبی دێموکرات
کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگە لە فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی، بە بەشداریی ڕێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ کۆتاییهاتنی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی، بە بەشداریی ڕێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە فێرگەی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ کۆتاییهاتنی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی سەرکەوتوانەی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی، بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان، بەشداربوانی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بە ڕژەی نیزامی، شەڕی سەرەنەیزە و بڕینی مەیدانی مەوانیع، لێهاتوویی خۆیان پیشان دا.
لە بەشی دووهەمی ئەم ڕێوڕەسمە تایبەتەدا، "کاوە بەهرامی"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پیشمەرگەوە و پەیوەستبوونی پۆلێکی دیکە لە لاوانی کورد بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە، چەند وتەیەکی پیشکەش کرد.
کاوە بەهرامی، پاش پیرۆزبایی لە بەشداربوانی دەورەی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگە چەند وتەیەکی سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات و خەبات لە نێو خۆی وڵات پێشکەش کرد.
بەهرامی لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد:"درێژەی خەباتی ئێستای حیزبی دێموکرات لە ئەستۆی ئێوە لاوانی شۆڕشگێرە کە دەبێ ئەو ئەرکە وەک بەرپرسیارەتێکی مێژوویی بۆ نەوەی داهاتووش بگوازنەوە و ئەمڕۆ ناوی پێشمەرگە ناوێکی ناسراوە لە کۆڕە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان کە دژ بە تێرۆریزم شەڕ دەکات".
دواتر، سروودێک لە ژێرناوی "دێموکرات" لە لایەن هونەرمەند غوڵام فاتحی و "فەریبا سەیفی" بەشداربووی دەورەی سەرەتایی ٢١٨ی سەرەتایی پێشمەرگە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەدا، پەیامی ئامووزشیی دەورەی ٢١٨ لە لایەن "شۆڕش ئەڵاوەیسی" مامۆستای فێرگەی حیزبی دێموکراتەوە، خوێندرایەوە.
پاشان، پەیامی دەورەی سەرەتایی ٢١٨ی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە لایەن "سرێوان ئەحمەدی"ـەوە پێشکەش کرا.
پاشان گۆرانیی "باو باو" لە بڕگەی دواتری ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن "سرێوان ئەحمەدی"ـوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە دابەشکرانی خەڵات لە دوو بەشی "دەرس و ئەخلاق" بە بەشداربوانی سەرکەوتووی دەورەکە تەرخان کرابوو.
ڕێوڕەسمەکەدا بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربوون کۆتایی پێهات.