۱۳۹۵/۰۳/۰۵


دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سماییل ئاغا ئیلخانیزادە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە


دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سماییل ئاغا ئیلخانیزادە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی "سماییل ئاغا ئیلخانی‌زادە" یەکێک لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان و یادگارێکی کۆماری کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی پرسەنامەکە:


پرسەنامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سماییل ئاغا ئیلخانیزادە

بەداخەوە ئاگادار کراین کە کەسایەتی ناسراوی مەڵبەندی موکریان و وەزیری ڕێگاوبانی سەردەمی کۆماری کوردستان، سماییل ئاغا ئیلخانیزادە کۆچی دوایی کردووە. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی خەڵکی کوردستان بەگشتی و بنەماڵەی بەڕێزی ئیلخانیزادە بەتایبەتی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

ڕۆحی شاد بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

٣ی جۆزەردانی١٣٩٥ هەتاوی
٢٣ی مەی ٢٠١٦ زایینی