۱۳۹۵/۰۳/۰۵


بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی سماییل‌ئاغا ئیلخانیزادە


بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی سماییل‌ئاغا ئیلخانیزادە

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە پرسە و سەرەخۆشی یادگارێکی کۆماری کوردستاندا کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕۆژی ڕابردوو، سێی جۆزەردانی ١٣٩٥ هەتاوی، پرسە و سەرەخۆشی سماییل‌ئاغا ئیلخانیزادە بە بەشداری هەیئەتێکی حیزبی لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوەچوو.


لەو ڕێوەڕەسمەدا، بەرێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتی هاوڕێ لەگەڵ هەیئەتی حیزب سەرەخۆشی خۆیان لە کەسوکار و بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو و بەتایبەتی کاک عومەری ئیلخانیزادە کوڕی مەڕحووم سماییل ئاغایان کرد.

حاجی سماییل ئیلخانیزادە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە تەمەنی ١١٤ ساڵی‌دا و پاش ساڵانێکی دوورودرێژ لە خەبات بۆ ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو وەزیری ڕێگەوبانی کۆماری کوردستان و بە یەکێک لە نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان دەژمێردرێ.

پێشتر دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

15042.jpg