تاقیکاریی موشەکی، بەرپرسانی ڕێژیمی تووشی لێدوانی دژ بە یەک کردووە
کوردستان میدیا: سەرتیپ پاسدار حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی دووشەممە هەواڵی تاقیکاریی موشەکی بالستیکی ٢ هەزار کیلومێتری بە درۆ خستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنا، دێهقان وێڕای دووپات کردنەوەی ڕانەگرتنی بەرنامەی موشەکیی ڕێژیمی ئێران، گوتی: ئەو تاقیکارییە موشەکیەمان کە لە ڕاگەیەنەکاندا بڵاو کراوەتەوە، نەبووە.
ئەو بەرپرسە نیزامییە لافلێدەری ڕێژیم ڕاگەیاند: بەرنامەی موشەکی ڕێژیم "بەرگری"ـه و ئێران بە چاوەێکی هێرشبەرانەوە دوکتورینی نیزامی خۆی دانڕشتووە.
وەزیری بەرگری ڕێژیم، وڵاتانی بیانی تاوانبار کرد بە " هەڵایسانی ئاگر و دروست کردنی بارودۆخی گرژی نانەوە لە ناوچەکە" و بە بڵاوکردنەوەی هێندێک هەواڵی ئامانجدار بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییە "ایران هراسی" پەرە پێبدەن.
ئەو هاشەو هوشەی وەزیری دەوڵەتی ڕووحانی لە کاتێک دایە، بڵاوبوونەوەیی ئەو هەواڵە نە ڕاگەیەنەکان و نە دەوڵەتانی بیانی، بەڵکوو بەرپرسانی خودی ڕێژیم و ڕاگەیەنەکانی سەر بە سپای پاسدران بوون.
هەواڵدەریی فارس ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی مەی، لە زاری عەبدووڵاهی، جێگری ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، باسی تاقیکاریی موشەکی بالستیکی بە هاویشتنی ٢ هەزار کیلومێتر لە دوو حەوتووی ڕابردوو دا کردبوو.
تاقیکاری موشەکی بالستیک یەکێک لە ناکوکییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە بووتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئەمەش وایکردوو کە گەمارۆ ی دووبارە بخرێتە سەر ئێران و پێکهێنانی دڕدونگی لە سەر چونیەتی بەڕێوەچوونی ڕێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی.