لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی ناوکیی ئێران هەڕەشەیان لە ڕێژیم کرد
کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە لێکۆڵەران و ئەندامانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستە ناوکییەکانی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڕەشەی درکاندنی نهێنییەکانی ئەم ڕێکخراوەیان کرد.
ئەم ڕاگەیەندراوە دوابەدوای دەرکرانی زیاتر لە ٢٨٠ کەس لە هێزەکانی ڕێکخراوی وزەی ناوکی دێتە ئاراوە کە بە ٢ قۆناغ لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجام دراوە و شیمانە دەکرێت تا ماوەیەکی دیکەش بەشێکی دیکە لەم کەسانە کە ڕێژەیان ٦٠٠ کەس ڕاگەیەندراوە لە سەر کارەکانیان دەر بکرێن.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛ کەم کردنەوەی هێزی مرۆیی بۆ یەک لەسەر سێی ئەو ڕێژەی کە ئێستا هەیە، بە بیانووی کەمیی بودجە، جێگەی نیگەرانییە، چوونکە ئێمە دەزانین کە ئەم پاساوە دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەم ڕاگەیەندراوەش لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە؛ ماوەیەک پێش ئێستا عەلی ئەکبەر ساڵحی لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا گووتبووی؛ ڕێکخراوەکەمان خاوەنی چەندین سەرچاوی داهاتە و ١٢ هەزار هێزی مرۆیی هەیە، بەڵام هەندێک لەم کەسانە بە شێوەی پڕۆژەیی کار دەکەن و پاش کۆتایی پڕۆژەکە لە ڕێکخراودا نامێنن.
لە وەڵامی ئەم قسانەدا لێکۆڵەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا گووتوویانە: ئەوەیکە ساڵحی دەیڵێ ڕاست نیە و ئەگەر ناوبراو بەردەوام بێت لەم چەواشەکارییانە و پاکانە حیساب کردنە هەڕەمەکییانە، ئەوا نهێنییەکانی بەرنامەی ناوکیی ئێران بۆ بیروڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەشێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ناوکی لە ئێران کوژران کە کارناسانی کاروباری ئێران پێیان وایە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم و بۆ نەدرکاندنی ڕاستییەکان ئەنجام دراوە.