ڕووسیه ئیدعای ڕێژیمی ئەسەدی وەدرۆ خستەوە
کوردستان میدیا: بەرپرسانی وڵاتی ڕووسیە گەڵاڵەی هێرش بۆ سەر شاری حەلەبیان ڕەت کردەوە و ئەو ئیدعایەی ڕێژیمی ئەسەدیان وەدرۆ خستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، فەرماندەی گشتیی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ڕووسیه کە پشتیوانیی نیزامی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەکات ڕایگەیاند؛ هیچ گەڵاڵەیەک بۆ هێرشکردنەسەر شاری حەلەب لە ئارادا نیە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، فەرماندەی گشتیی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ڕووسیه کە پشتیوانیی نیزامی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەکات ڕایگەیاند؛ هیچ گەڵاڵەیەک بۆ هێرشکردنەسەر شاری حەلەب لە ئارادا نیە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕ و تێکهەڵچوونی زۆر لە نێوان هێزە دەوڵەتی و هاوپەیمانەکان لەگەڵ دژبەرانی سووری لە دەوروبەری حەلەب ڕووی داوە کە ئەو شەڕ و پێکدادانانە مەترسییەکە بۆ سەر ئاگربەس و خولی نوێی دانووستانەکان.
سێرگێئی ڕۆدسکۆی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی ڕووسیه هەروەها گووتوویەتی؛ هەموو هەوڵەکانی ئێمە بۆ شکستدانی گەڵاڵەکانی ئەلنوسرەیە و هیچ گەڵاڵەیەک بۆ هێرش بۆ سەر شاری حەلەب لەبەردەستدا نیە.
دوابەدوای دەستێوەردانی ڕووسیە لە سووریە، گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای پێکهێنانی بەرەیەکی ناوچەیی دژی ئێران و سووریەیان کرد.
دەوڵەتی ڕووسیە کە پێشتر ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی خۆی، بەرانبەر بە داعش و لەناو بردنی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕاگەیاندبوو، ئێستا هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و بە ئاشکرا پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەکات.
هەتا ئێستا چەندین جار دژبەرانی ئەسەد داوایان کردووە کە ڕووسیە کۆتایی بە هێرشەکانی خۆی بێنێت و دەست لە پشتیوانیی ئەسەد هەڵگرێت، بەڵام ڕووسیە هیچ بایەخێکی بەو داواکارییەی ئۆپۆزیسیۆن نەداوە و دڕێژە بە هێرشەکانی خۆی دەدات.