۱۳۹۵/۰۱/۲۹



ئەندامێكی حیزبی دێموکرات لە بۆکان کۆچی دوایی کرد


ئەندامێكی حیزبی دێموکرات لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: "لوقمان ڕەحمانی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لوقمان ڕەحمانی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گوندی ڕەحیم‌خان سەر بە شاری بۆکان، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
بنەماڵەی کاک لوقمان سێ شەهیدیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا هەیە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ڕەحیم‌خان و ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خزم و که‌س‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.