۱۳۹۵/۰۲/۰۴


پارلمانی بەحرەین: دەبێ وەڵامی دەستێوەردانەکان‌ وتێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا بە مستێکی ئاسنیی بدرێتەوە


پارلمانی بەحرەین: دەبێ وەڵامی دەستێوەردانەکان‌ وتێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا بە مستێکی ئاسنیی بدرێتەوە

کوردستان میدیا: پارلمانی بەحرەین ڕۆژی چوار‌شەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی بە پەرەپێدان بە هێرشە تیرۆریستەکان دژی‌ ئەمنییەتی‌ بەحرەیەن تۆمەتبار کرد.
پارلمانی بەحرەین لە ڕایگە‌یەندراوێکدا هێمای بەوە کرد کە: کاتی ئەو گەیشتووە وەڵامی دەستێوەردانەکان‌ وتیرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بە مستێکی ئاسنی بدرێتەوە و سەقامگیری بپارێزین و دژی دوژمنانی تەناهی وڵات بوەستنەوە.


لە درێژەدا عادل الجۆبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودی؛ جەختی لە سەر تاوانبار بوونی ڕێژیمی ئێران بۆه ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و پشتگیری لە تێرۆریزم بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکە کرد و باسی لە ڕایگەیاندراوی سەرانی هاوکاریی ئیسلامی بۆ تۆمەتباربوونی ڕێژیمی ئێران بۆ پشتگیری لە تیرۆریزم کرد.

هەروەها وەزیری دەرەوەی بەحرەین گوتی: دەبێ ئێران چەکوچۆل بۆتیرۆریستەکان نەنێرێ ولە هەموو وڵاتانی ناوچەی کەنداو داوای هاوکاری بۆ بەربەرەکانێ دژی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران کرد وهەڕەشەی لە ئێران کرد کە باش وایە هەڵوێستی خۆی لە ناوچە بگۆرێ و ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتی بە حیزبوڵڵای لوبنان دا تا بەحرەین بەجێ بێڵێت.