۱۳۹۵/۰۲/۰۵


ڕێژیمی ئێران یاریی کامپیۆتێریی ئینقلابی ١٩٧٩ی قەدەغە کرد


ڕێژیمی ئێران یاریی کامپیۆتێریی ئینقلابی ١٩٧٩ی قەدەغە کرد

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دڕێژەی سانسۆر و سنووردارکردنی دنیای مەجازیدا، ئەمجارەیان یاریی کامپیۆتێریی "انقلاب ١٩٧٩"ی لە ئێراندا بۆ بە کارهێنەرانی قەدەغە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاکراوەکان، یاریی کامیپۆتێریی "انقلاب ١٩٧٩" لە لایەن "نوید خوانساری" سینەماکاری ئێرانی ـ کانادایی ساز کراوە و لەو یارییەدا باس لە شۆڕشی ئێران دەکات.


بەشی یەکەمی ئەو یارییە ناوی "هەینی ڕەشە" کە ئەو سینەماکارە لەو کارەی خۆیدا باسی لێوە کردووە.

لەو یارییەدا وێنەگرێكی هەواڵنێر کە لەناکاو خۆی لە نێو ڕووداوکانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێراندا دەبینێت و دواتر دەستبەسەر و لە زیندانی ئێوین‌دا لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.

ئەو کەسەی لێپێچینەوەی لێ دەکات کەسێکە بە ناوی "اسدالـلە لاجوردی"، کەسێک کە بە توندوتیژی و سەختگیری لەگەڵ زیندانیان ناوبانگی هەبووە.

لەو یارییەدا، نەوید نێگەهبان، ئەکتەری ئێرانیی فیلمەکانی "هۆملەند و تیرهاوێژی ئامریکایی و فەرشاد فەراهەت ئەکتەری فیلمی ئارگۆ" بەشدارن.

ئەو یارییە لایەنگر و ڕەخنەگرانی زۆری لە نێو بەرپرسانی ڕێژیمی ئێراندا بووە، بە جۆرێک کە ماڵپەڕی "فرافر" لەم بارەیەوە نووسیویەتی، ئەو یارییە مێژووی شۆڕشی ئێمەی کردووەتە ئامانج.

کوردمەیهەن، سەرۆکی ستادی بەرەنگاربوونەوە دژی یارییە کامپیۆتییرکان لە وتووێژێک لەگەڵ "باشگاە خبرنگاران جوان"دا ڕایگەیاندبوو کە داڕێژەی ئەو کایە بەداخەوە ئێرانییە و هۆش و بیری خۆی بۆ ئامانجەکانی دژی ئێران تەرخان کردووە.

ئەو کایە لە لایەن کۆمپانی Grand Theft Auto ناسراو بە GTA دروست کراوە.