ڕێژیمی ئێران گوشار و زەخت دەخاتە سەر بازاڕیانی شاری سەقز
کوردستان میدیا: له لایه‌ن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانه‌وه گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر بازاڕیانی شاری سه‌قز.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیم گوشارێكی زۆری خستووەته سه‌ر بازاڕیان‌و هه‌ڕه‌شه‌یانی لێ كردووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ مانگرتن له سه‌قز به‌ڕێوه بچێت و له ڕێگه‌ی ئیداره ی "اماكن"ـه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕێژیم هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی واته سه‌له‌فییه‌كان و توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی هان داوه و ئه‌وانەی كه دووكانیان هه‌یه دووكان و بازاڕ نەبه‌ستن و گوتوویانە هه‌ر كه‌س به قسه‌ی ئه‌وانه (واته حیزبی دێموكرات و بازاڕیانی دیكه) بكات و دووكان و بازاڕ دابخات، كوفری كردووه.
ئەوە لە کاتێک دایە کە بارودۆخی كاروكاسبی و دووكانداری له‌مێژه له سه‌قز هیچ قازانجێکی تێدا نه‌ماوه و خه‌ڵک به ده‌ست هەژاری و بێ پارەیی و بێ‌بازاڕییه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه هێندێک كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت له سه‌قز پێك بێت.