لە سەدا ٦٢ی یەکە پیشەییەکانی کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد داخراون
کوردستان میدیا: کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد سەرەڕای ئەوەیکە سەرچاوەی بەرینی نەوتی هەیە، بەڵام یەکێک لە بێئیمکانات و بێبەشترین پارێزگاکانی ئێرانە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "تەسنیم"، جەبار کیانی سەرۆکی ژووری بازرگانیی کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد ڕایگەیاندووە: "بەپێی لێكۆڵینەوەکانی ژووری بازرگانیی ئەو پارێزگایە، نزیک بە ٢٥،٣ لە سەدی یەکە پیشەییەکانی شارۆچکەی پیشەیی چالاک، لە سەدا ١٢،٢ لە سەد نیوە چالاک و لە سەدا ٦٢،٥ش ناچالاکن".

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراوەتەوە، لە ٤٠٠ یەکەی بەرهەمهێنان لە شارەکی پیشەیی پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد تەنیا ١٦٢ یەکە چالاکن.
کەمیی نەقدینگی، نەبوونی بازاڕ، دابیننەکردنی مەوادی سەرەتایی، کێشەی شەریکەکان و مەسئەلەی بەڕێوەبەری لەو هۆکارانەیە کە بووەتە هۆی ڕاوەستانی شیرکەتە بەرهەمهێنەرەکان.
کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە سەرچاوەی بەرینی نەوتی تێدایە و بەو هۆیەوە پلەی یەکەمی داهاتی سەرانەی نەوتی هەیە کە بێئەژمارکردنی ئەو نەوتە، ئەو پارێزگایە پلەی ٢٩ی هەیە.
هەروەها ئەو پارێزگایە زیاترین نرخی بێکاریی لە ئێراندا هەیە.