۱۳۹۵/۰۱/۲۲



٥ ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە کوژران


٥ ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە کوژران


کوردستان میدیا: تەنیا دوو ڕۆژ بە سەرکوژرانی ٦ ئەندامی سپای پاسداران لە وڵاتی سووریە تێنەپەڕی بوو کە ٥ ئەندامی دیکەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە پارێزگای حەلەبی سووریە کوژران.


هەواڵدەریی ئیبنا سەر بە کۆمەڵگای جیهانیی ئەهلی بەیت، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە؛ ڕۆژی ١٨ی خاکەڵێوە، دوو پاسدار بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا جەبەلی و ئەبولفەزل ڕاه‏چەمەنی خەڵکی تاران لە سووریەدا کوژراون.

ئەو هەواڵدەرییە باسی لە کوشتنی ئەو دوو کەسە لە شەڕی دەوڵەتی سووریە لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش لە پارێزگای حەلەب‏دا، کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ئەو هەواڵدەرییە باسی کە کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسداران لە پارێزگای فارس کرد.

شوناسی ئەو سێ پاسدارە کە لە پارێزگای فارس کوژراون، بە ناوەکانی حەمید قاسم‏پوور لە شاری ئابادە، موحسێن ئیلاهی لە شاری ئیستهبان و ئەبووزەر غەواسی لە شاری فەسا ڕاگەیانراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆڕتە موحسێن ئیلاهی سەرتیپ دووهەمی سپای پاسداران بووە و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە ئەندامی سپای پاسدارانە.

هەرلەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوە، شەش ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە سووریەدا کوژران.

لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ لە سووریەدا، دەیان ئەندامی سپای پاسدارن و بەسیج لەو وڵاتەدا کوژراون.