کچێکی تەمەن شەش ساڵان دوای دەسدرێژی کردنەسەری دەکوژرێت
کوردستان میدیا: کچێکی تەمەن ٦ ساڵانەی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی، لە لایەن کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵە لە شاری وەرامینی تاران دەستدرێژی دەکرێتە سەری و دواتر لە لایەن کوڕەکەوە بە شێوەیەکی دڵتەزێن دەکوژرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، "ستایش قوڕەیشی" تەمەن ٦ ساڵ، لە لایەن کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵەی دانیشتووی شاری وەرامین لە پێتەختی ئێران، دەسدرێژی دەکرێتە سەری و دواتر بە چەقۆ دەکوژرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، "ستایش قوڕەیشی" تەمەن ٦ ساڵ، لە لایەن کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵەی دانیشتووی شاری وەرامین لە پێتەختی ئێران، دەسدرێژی دەکرێتە سەری و دواتر بە چەقۆ دەکوژرێت.
تاونکاری ئەو جەنایەتە دوای کوشتنی ستایش لە وانی حەمامدا بۆ لەناوبردنی کچەکە ئەسیدی پێدا دەکات.
دوای ئاشکرابوونی ئەو ڕووداوە، "ئەحمەد بێهزاد" نوێنەری پارلمانی ئەفغانستان لەهەمبەر ئەو کردەوە دژ مرۆڤانەیەدا دژکردەوەی توندی نیشان دا و بێدەنگیی ڕاگەیەنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد و گوتی، سیاسەتی زاڵ بە سەر ڕاگەیەنەکانی ئێران و پەرەپێدانی ڕقوقین دژی کۆچبەران لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئەو جۆرە کردەوە قیزەونانەی لێدەکەوێتەوە.
ئەو نوێنەرەی پارلمانی هەرات لە پارلمانی ئەفغانستان لەو بارەیەوە هەروەها ڕایگەیاند: "هەواڵی ئەو جەنایەتە سامناکە لە وەرامین دڵی هەر مرۆڤێک وەژان دەخات. منداڵێکی ئاوارە بووتە قوربانیی گورگخوویەکی مرۆڤخۆر. فەرق ناکات کە ئەنجامدەری ئەو لە چ نەتەوەیەک بێت بەڵام ئەوەی کە گرینگە و بەئێشە هەڵاواردنی راگەیاندەکانی ئێرانە.
هەواڵی کوژرانی ئەو کچە بەم شێوە دڕندانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرین بڵاو بووە و لەو پێوەندییەدا، کەمپەینێک بە ناوی "من ستایش هستم" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا پێک هات.
هەروەها ئەو بێدەنگییەی ڕاگەیەنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێڕان ڕەخنەی توندی ڕۆژنامەوانانی ئەفغانی بەدواوە بووە و لەو پێوەندییەدا سەید جەماڵەدین سەجادی رایەگەیاندووە ئەگەر ئەو ڕووداوە لە ئێران ڕووی دەدا هەواڵەکەی هەموو جۆرە دەزەگا ڕاگەیاندەکانی ڕێژیمی تەنیبوو.
خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای ئێراندا لەوپەڕی خۆی دایە و ئەوەش لەگەڵ بێدەنگی و پەرەپێدانی سیستماتیکی بەرپرسانی ڕێژیم چەند قات زیاتر بووە.