تەقینەوەی نارنجەک گیانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئێرانشاری ئەستاند

کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی لە گوندی خێرئاوای شاری ئێرانشار بە هۆی تەقینەوەی نارنجەکێک گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاکراوەکان، شەوی ڕابردوو، لە گوندی خێرئاوای شارۆچکەی نایگونی شاری ئێرانشار لە پاریزگای سیستان و بلووچستان، هاووڵاتییەک بە هۆی یاریکردن بە نارنجەکێکی دەست ساز، بوو بە هۆی کوژرانی چوار هاووڵاتی.
ئەو ڕووداوە لە ماڵی کەسێک بە ناوی "ز" لە گوندی خێرئاوا ڕووی داوە.
هەروەها لەو ڕووداوەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە سەختی بریندار بوو، هەنوکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە لە بنەماڵەیەک بوون و ژن و پیاوێک لەگەڵ دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا.
وێبلاگی "مین و زندگی"شوناسی ئەو پیاوەی "ناسر" ڕاگەیەندووە.
شاری ئێرانشار بە ڕووبەری ٣٠٢٣٠کیلۆمیتری چوار گوشە لە ناوەندی پارێزگای سیستان و بلووچستان هەڵکەوتووە.