باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام "ڕەحمان شەریفیان" باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات له شاری شنۆ ماڵئاوایی له ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، مام ڕەحمان شەریفیان باوکی شەهید عومەر شەریفیان، له تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام ڕەحمان کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو.
تەرمی نابراو هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی گوندی "پوشاوێ" له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و خزم و کەسوکاریدا ئەسپەردەی خاک کرا.
شەهید عومەر شەریفیان له گوندی "پوشاوێ"ی سەر به شاری شنۆ لەدایک بووه، شەهید عومەر کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی له زیندانی ورمێ لە لایەن جەلادانی ڕێژیمەوە ئێعدام کرا و گڵکۆکەی له گوندی سینگان هەڵکەوتووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵه و خزم وکه س وکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دهزانێت.