۱۳۹۵/۰۸/۲۳


ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران منداڵان بۆ سووریە ڕەوانە دەکات

ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران منداڵان بۆ سووریە ڕەوانە دەکات

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە کردەوەیەکی دژە مرۆیی‌دا منداڵان بۆ شەڕی سووریه بەڕێ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستێوەردانەکانی خۆی لە سووریەدا و پشتیوانیی ماڵی و نیزامیی منداڵانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ بۆ شەڕی ئەو وڵاتە ڕەوانە دەکات لە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کەس لەو منداڵانە کوژراون.
ماڵپەڕی "گزارش جنگ" لەو باریەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران ئەو منداڵانە لەژێر ناوی تیپی فاتمیوون بۆ سووریه دەنێرت.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ٩ کەس کە ئەندامانی تێرۆریستی سپای پاسداران لە سووریە کوژراون کە هەندێک لەو کەسانە منداڵانی ژێر تەمەنی یاسایین.

شوناسی یەکێک لەو منداڵانە کە لە سووریە کوژراوە "ئیدریس بەیاتی" ڕاگەیەندراوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ڕێژیمی ئەسەد دەکات و لەو پێوەندییەش‌دا لە هەر کردەوەیەکی تێرۆریستی کەڵک وەردەگرێت.

ڕێژیمی ئێران ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی واژۆ کردووە کە دەبێ مافی منداڵانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ ڕەچاو بگرێت و لە منداڵان بۆ شەڕ کەڵک وەرنەگرێت.

ئەو لە کاتێک دایە ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە سەر ناردنی منداڵان بۆ شەڕ و فێرکردنی شەڕی نیزامیی پێداگریان کردووە ڕەچاوکردنی یاسای مافی منداڵانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵیان وەک مەترسییەک بۆ سەر ئێران وەسف کرد.

هەروەها لە بارەی "بەسیج دانش آموزی" پێداگریان کردەوە کە دەبێ ئەو بەرنامەیە لە سیستمی پەروەردە و فێرکردنی ڕێژیم‌دا بە مەبەستی پاراستنی"نیزام" هەبێت.

ڕێژیمی ئێران لە پێناو پێکهێنانی بەستێنی بەناو یاسامەندی چالاکیی دامەزراوەکانی بەسیج و سپا، مەجلیسی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٧٥ هەتاوی، گەڵاڵەی پێکهاتن و پەرەپێدانی بەسیجی پەسند کرد تاکوو نەریتی کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە منداڵان زیاتر لەجاران سیستماتیک بکرێت و ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە ڕێژیمی ئیسلامی دوو ساڵ پێشتری کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی قبووڵ کردبوو؛ بەڵام ئەو قبووڵ کردنە مەرجدار بوو. کۆماری ئیسلامی لە دەقی کۆنوانسیۆنەکە بە قازانجی دەزگای ئایدۆلۆژی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و لە مەرجەکانیدا، دزەڕێیەک دەهێڵێتەوە.