۱۳۹۵/۰۷/۲۸


دێوید پێترایۆس: ئۆپۆزیسیۆنی سووریه چەکدار بکەن

دێوید پێترایۆس: ئۆپۆزیسیۆنی سووریه چەکدار بکەن

کوردستان میدیا: دوای بن‌بەستی دانوستانەکانی سووریە، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سیای ئامریکا (CIA) باسی لەو کرد کە ئۆپۆزیسیۆنی سووریه بە چەک تەیار بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، دێوید پێترایۆس سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سیای ئامریکا (CIA)، ڕایگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتووە شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریه کۆتایی پێ بێت و ئەوەش پێویستیی بەوە هەیە که چەک و چۆڵی دژە تانک بۆ دژبەرانی ئەسەد بنێرین.

پێترایۆس فەرماندەریی ناوەندی هێزی ئاسمانیی ئامریکای لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٠ی زایینی لە ئەستووە بووە.

ناوبراو لە دیمانەیەکی تلویزیۆنیدا لەگەڵ کاناڵی (CNN) باسی لەوە کرد کە بۆ ئەوەیکە فەزایەکی سیاسی لە سووریه دروست بکرێت من پێشنیار دەدم ئۆپۆزیسۆنی سووریه چەکدار بکرێت.

ئامریکا و ڕووسیه لە سەر کێشەی ٦ ساڵەی سووریه تا ئێستا به ئەنجامێک نەگەیشتوون و ململانێکانیان توند بووەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٥ی ئۆكتۆبر، دانیشتنی یەكڕۆژەی وەزیرانی كاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەمریكا، ڕووسیە، توركیە، قەتەر، عێراق، میسر، سعوودی، ئۆردۆن و بە ئامادەبوونی ستێفان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریە، لە شاری لۆزانی سووییس، بە بێ گەیشتنە هیچ ئەنجامێكی ڕوون، كۆتایی هات.

تا ئێستا بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەر پرسی سووریە چەندین دانیشتنیان کردووە بەڵام بە ئەنجام نەگەیشتوون و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووسیه بە جەنایەتی جەنگی مەحکووم دەکەن.

ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران گەورەترین پشتیوانی ڕێژیمی ئەسەدە کە پەرە بە ئاڵۆزی و گرژییەکان دەدات.