خۆفرۆشێک لە کامیاران سزا درا

کوردستان میدیا: لە درێژەی بە سزا گەیاندنی بەکرێگیراو و خۆفرۆشەکان، بەکرێگیرواێک لە شاری کامیاران بە سزای خیانەتەکانی بە خاکی نیشتمان گەیشت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەڵۆکانی زاگرۆس لە ئۆپراسیۆنێکدا کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، خۆفرۆشێكی نیشتمان فرۆشیان بە سزای خیانەکانی بە گەل و نیشتمان گەیاند.
شوناسی ئەو بەکرێگیراوە "شاهۆ کەریمی" کوڕی "محەممەد کەریم" خەڵکی گوندی پاڵنگان دانیشتووی شاری کامیاران ڕاگەیەندراوە. شاهۆ کەریمیی سیخوڕ، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بە سزای خیانەتە دژی گەلییەکانی خۆی گەیشت.
شاهۆ کەریمی، سیخوڕێکی چەکدار بوو و دەستی لە ئازار و ئەزیەتدانی بەردەوامی خەڵکی ناوچە و کاسبکاران و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی نیشتماندا بووه.
ناوبراو سەرەڕای وریاکردنەوە و هۆشداریی پێدانی پێشتر لە لایەن هەڵۆکانەوە، نەک وازی لە گەلفرۆشی و خیانەت نەهێنا، بەڵکوو سوورتر لە جاران درێژەی بە خیانەتەکانی بە زێد و خاکەکەی دەدا و لە ئاکامدا بە هۆی ئەوەیکه لە کار و کردەوەی خۆی پەشیمان نەبووە، بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.
هەڵۆکانی زاگرۆس، ڕایانگەیاندووە کە؛ بەردەوام دەبن لە سەر خەباتیان دژی بەکرێگیراو و خۆفرۆشەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.