۱۳۹۵/۰۸/۱۰


بە تۆمەتی پێشێل کردنی یاسای تەحریم لە دژی ئێران ٢ هاووڵاتی ئامریکایی دەستبەسەر کران

بە تۆمەتی پێشێل کردنی یاسای تەحریم لە دژی ئێران ٢ هاووڵاتی ئامریکایی دەستبەسەر کران


کوردستان میدیا: ٢ هاووڵاتی ئامریکایی لە لۆس‌ئانجلێس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هەناردەکردنی کەلوپەلی فڕۆکەی شەڕکەر بۆ ئێران و پێشێل کردنی یاسای گەمارۆ لەدژی ئێران، دەستبەسەر کران.
ڕادیۆ فەردا بڵاوی کردەوە؛ وەزارەتی دادی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە؛ دوو کەسیان بەناوەکانی "زاویک زەرگەریان" و "واچێ نەیێرییان" لە دەوروبەری شاری لۆس‌ئانجلێس بە تۆمەتی لەژێرپی نانی یاسای"گەمارۆ بەدژی ئێران" دەستبەسەر کردووە.

بەپێی یاساکانی ئامریکا هەناردەکردنی کەلوپەل، تێکنۆلۆژی و خزمەتگوزارییە سەربازییەکان بۆ ئێران قەدەغەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دادی ئامریکا، ئەم کەسانە لەهەوڵی بەڕێ کردنی کەلوپەلی پێویست بۆ شەڕکەری ئێف١٦ و ئێف١٨ و هەروەها هەزاران پارچە واشەری پێویست بۆ سیستمی هێدرۆلیکی هەوایی بۆ هێزی هەوایی کۆماری ئیسلامی بوون.