۱۳۹۵/۰۷/۲۸


شەڕی موسڵ بە قارەمانییەتی پێشمەرگە لە جیهاندا دەنگی دایەوە

شەڕی موسڵ بە قارەمانییەتی پێشمەرگە لە جیهاندا دەنگی دایەوە

کوردستان میدیا: لە دوای دەستپێکردنەوەی عەمەلیاتی ئازادیی موسڵ قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میدیا جیهانییەکان دەنگی دایەوە.
ئۆپراسیۆنی ئازادیی موسڵ بە بەشداریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمان دەستی پێکردووە و لە یەکەم ڕۆژی ئەو ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان ٩ گوند لە دەستی چەکدارانی گرووپی تێرۆریستیی داعش ڕزگار بکەن.
ڕۆڵ و ئازایەتیی هێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا لە میدیا بەناوبانگەیانی جیهان وەک (Associated Press, Jerusalemonline, Euronews،Foreignpolicy ، الحیاة) و چەندین میدیای دیکەی بەناوبانگی جیهانی، ناوچەیی و هەرێمی دەنگدانەوەی هەبووە.

ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ڕێکەوتی٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی، دوای ئەوەیکە کاتژمێر سفر ٠٠:٠٠ بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ کۆتایی پێهات و ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو شارە لەدەست داعش دەستی پێکرد.

لەو ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە ٤ هەزار پێشمەرگە لە ٣ مێحوەرەوە بەشدارن.

هەر لەو پێوەندییەدا، ئه‌نتۆنى بلینكن، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئامریكا، پێشوازێی له‌ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى مووسڵ بۆ ڕزگار كردنى پارێزگاى مووسڵ له‌ دەست داعش کرد.

بە گوتەی ڕاوێژکاران و فەرماندە نیزامییەکانی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دژاورە و ماوەیەکی زور دەخاێنێت.

میدیا نێوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕووماڵی ئەو ئۆپراسیۆنه دەکەن.