۱۳۹۵/۰۸/۰۸


دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کۆچی دوایی کرد

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: دایکی شەهید مۆحەممەد پورمۆحەممەد کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات بەهۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٥شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی "دایە ئایشێ خالێدی" دایکی شەهید مۆحەممەد پورمۆحەممەد خەڵکی پەسوێی پیرانشار بەهۆی پیری و بەساڵاچوویی لە زێدەکەی خۆی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئایشێ یەکێک بوو لە شێرەژنانی کوردستان کە هەموو کات بە شانازییەوە باسی لە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد و هیج کاتیش هیوای بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلەکەی لە دەس نەدا.

شه هید محمد پورمحمد کادری ده‌ره‌جه ٣ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سالی ١٣٤٢ ی هەتاوی له گوندی "پەسوێ" له دایک بوو. لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزب چەکی شەرەفی لە شان کرد و بوو بە پیشمەرگە. بەداخەوە ڕێکەوتی ٦ی سه رماوه زی ١٣٦٣ هه تاوی له ده رگیرییەکی نابەرامبەردا لەگەڵ هێزە چڵکاوخۆر و بەکرێگیراوەکانی جەماران له "کارێزه" شه هید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە ئایشێ خالێدی دەردەبڕێ و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمی بنەماڵەکەی دەزانێت.