۱۳۹۵/۰۷/۰۵


بەکرێگیراوێکی ڕێژیم لە باینگان کوژرا

بەکرێگیراوێکی ڕێژیم لە باینگان کوژرا

کوردستان میدیا: ئەردەڵان مێهران جێگری فەرماندەی بەسیجی مۆڵگەی باینگان لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە بە سزا گەیشت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، "ئەردەڵان مێهران" کوڕی "محەممەد" یەکێک لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە لایەن چەکدارانی نەناسراو کوژرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ئەردەڵان مێهران جێگری فەرماندەی بەسیجی مۆڵگەی باینگان سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بووە کە لە ماڵەکەی خۆیدا دەکەوێتە بەر پەلاماری چەکدارانی نەناسراو و لەگەڵ ژنەکەی دەکوژرێت.

لەو پێوەندییەدا هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران کوشتنی ناوبراویان به خۆکوژی لە قەڵەم داوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەرپرسی نیزامی و بەکرێگیراونی سەر بە ڕێژیم کوژراون.