یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵی نوێ خوێندن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

کوردستان میدیا: یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کرانەوەی قوتابخانە و زانستگاکانی کوردستان و ئێران لە ساڵی خوێندنی٩٦-١٣٩٥ی هەتاویدا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
مامۆستایانی تێکٶشەر،قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست
بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و کرانەوەی خوێندنگاکان،لە لایەن یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێرانەوە،زۆر بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دکەەین وهیوای ساڵێکی پڕ دەستکەوتتان بۆ بە اوات دەخوازین.
ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدا دەست پێدەکات کە وەک ساڵانی رابردوو وبە پێی سیاسەتی هەمیشەیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وڵاتەکەمان بە تایبەت ئەوەندی پێوەندی بە سیستمی پەروەردە وفێرکاری و دۆخی مامۆستایانەوە هەبێت،شاهیدی هەلومەرجێکی داخراو و کەشێکی نادڵخوازینکە بە تێکڕای مامۆستا،قوتابی و خوێندکاران لێی بێ بەری نین.
سیستمی پەروەردە و فێرکاری لە ژێر کاریگەری ئیدئۆلۆژی و ماهییەتی داپڵۆسێنەر و ناکارای کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.لەم سۆنگەشەوە و بە پێی ئیستاندارد و پێوەرە جیهانیەکان، پەروەردە و فێرکردن لەژێردەسەڵاتی وەها ڕێژیمێکدا لە سەرەکیترین فاکتەر،واتە نەبوونی ئازادی و پاراێزراونەبوونی کەرامەت و بەهاکانی مرۆڤە بە مانا گشتیەکەی بەتاڵە .ئەوەش ڕۆژانە لەم سیستمەدا بەرهەم نایەت و لە مانای خۆی بەتاڵ بووەتەوە، مەسەلەی گەشەی ئینسانی و زانستی و لەمەش بترازێ دابین نەبوونی هەر جۆرە مافێکی قوتابی،خوێندکار و بە تایبەتی مامۆستایانە،کە لە تێکڕای سیستمەکانی پەروەردە و دێموکراتیکدا، کۆڵەکەیەکی سەرەکی و فاکتەرێکی بنیاتنەر هەژمار دەکرێت.
مامۆستایانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر
بەرامبەر بە ماهییەت و سیاسەتی وەها رێژیمێکی سەرکوتکەر کە بە درێژایی ژیانی سیاسی خۆی،لە دژی بەهاکانی ئازادی و ویستی ئازادیخوازان وەستاوەتەوە،ئەرکی نیشتمانی وپەروەردەی نەتەوەیی وادەخوازێ کە وەک هەمیشە بەرەنگاری ئەم هەلومەرجە ببینەوە و لە ژێر رۆشنایی وەها پەروەردەیەکی نەتەوەیی و مافخوازانەدا،قوتابی و خوێندکارانی نیشتمانەکەمان بە وانەکانی ئازادی و خۆشەویستی نیشتمان رابهێنین.
ئەرکی نیشتمانی و شۆڕشگێڕانەی هەمووانە کە سەرباری ئەو هەموو بێ دەرەتانی و بێ بەشیانەی کە رووبەرووی توێژی قوتابی بووەتەوە،خوێندکار و مامۆستایان، بە هیوا بە داهاتوو ،یەکڕیز ویەک دەنگ بۆ دابین کردنی مافە پیشەیی و لە هەمان کاتدا نەتەوەیی و دیموکراتیکەکان هاودەنگ و هاوخەبات بن.
بە تایبەت لەم سەروبەندەدا،کە خەبات لە پێناو ئازادی چووەتە قۆناغێکی نوێی وشار و شاخ دەست لە ملانن، هەست و بیروباوەڕی نیشتمانپەروەری و ئازادئخوازانەی دەخوازێت بە پشتگەرمی و هیوایەکی زۆرترەوە لە پێناو مافەکانمان تێبکۆشین.بە تایبەتی کە توێژی مامۆستایان دەتوانن لەم بارەوە دەوری کاریگەر و شوێندانەریان هەبێت.
وێڕای پیرۆزبایی دووبارە بە بۆنەی کردنەوەی قوتابخانە و زانستگەکان لە ساڵی تازەی خوێندن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی