۱۳۹۵/۰۶/۱۱


پاڵاوگەی شەشەمی پارسی جنووبی ئاگری تێ‌بەربوو

پاڵاوگەی شەشەمی پارسی جنووبی ئاگری تێ‌بەربوو

کوردستان میدیا: بەرپرسی ئیدارەی قەیرانەکان لە پارێزگای بووشێهر، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان، باسی لە ئاگر تێ‌بەربوونی پەسابی پاڵاوگەی شەشمی فازەکانی ١٥ و١٦ی پارسی جنووبی کردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "قاسم قائێدی"، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری "تەسنیم"دا ڕایگەیاندووە کە؛ "ئەم ڕووداوە لە شوێنێک سەری هەڵداوە کە ڕۆنی کۆنی تێدا کۆ دەکرێتەوە."


هەروەها" مێهدی یووسێفی" فەرماندەی پلە بەرزی بەڕێوەبەریی قەیران لە ناوچەی تایبەتی پارس، بە هەواڵدەریی "شانا"ی ڕاگەیاندووە کە؛ "ئەم ڕووداوە پێشی پێ گیراوە و خەساری گیانیشی نەبووە."

لە یەک مانگی ڕابردوودا، ئەمە چەندەمین جارە کە ناوەندە نەوتی و گازییەکانی ئێران بەشێوەیەکی گوماناوی تووشی ڕووداوی ئاگر تێ‌بەربوون دەبن.

لە مانگی گەلاوێژی ڕابردووشدا، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ئێران، لە دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نێوان چەند کاتژمێردا، لە ناوەندە نەوتیی و گازییەکانی ئێران باسیان کردووە.

ماوەیەک پێش ئێستاش، پێترۆشیمیی "بووعەلی سینا" لە پارێزگای خووزستان و "بیسێتوون" لە کرماشانیش تووشی ڕووداوی هاوشێوە بوون.