دوو پاسداری تێرۆریست لە سووریه کوژران

کوردستان میدیا: به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، دوو پاسداری تێرۆریستی خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە کە؛ دوو پاسدار بە ناوەکانی "ئەکبەر نەزەری" و "حوسێن عەلیخانی"، کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریه دژی ئۆپۆزیسیونی ئەو وڵاتە شەڕ دەکەن، کوژراون.
بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران، تا ئێستا ١١ کەس لە پارێزگای کرماشان لە سووریه کوژراون، و ڕێژیمی ئێران ئەو کوژراوانە بە "مدافعان حرم" لە قەڵەم دەدات.
هەروەها ڕێژیمی ئێران بەشێک لە هێزە تێرۆریستییەکەی لەژێڕ ناوی له‌شكری فاتمییون ڕەوانەی سووریه کردووە، کە پێکهاتووە له ئەفغانییەکانی دانیشتووی ئێران. ئەو هێزە لقێكی سپای تێرۆریستی قودسە و له شه‌ڕی سووریه‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه.
ئه‌م گرووپه له ساڵی١٣٩٠ی هه‌تاوییه‌وه له سووریه ئاماده‌یه، و ناوی خۆیان ناوه پارێزه‌رانی حه‌ره‌می زەینه‌ب.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه، شه‌ڕیان كردووه.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پاسداری سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریەدا کوژراون. چەند ڕۆژ پێش ئێستاش پاسدارێکی تێرۆریست بە ناوی سەردار "ئەحمەد غوڵامی" لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە شاری حەلەب بە کوشت چوو.
ناوبراو تا ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، بەرپرسی جێگری فەرماندەیی لەشکری ١٠ی ناسراو بە "سید الشهدا"، و فەرماندەی تیپی سەربەخۆی ١١٠ی بروجێردی تا کۆتایی شەڕ، لە ئەستۆ بووە.
کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە تێچوویەکی زۆری ماددی و ماڵیی لە سووریە خەرج کردووە و دەیکات، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرینی تورکیە و ڕووسیەی ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە، ئەوەش مەترسییەکە بۆ تاران و دۆڕانی خامنەیی.