۱۳۹۵/۰۶/۲۵


هاووڵاتییەک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

هاووڵاتییەک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

کوردستان میدیا: مۆتەکەی شومی خۆکوژی بە بەردەوامی باڵی بەسەر هاووڵاتییانی کوردستاندا کێشاوە و ئەم مۆتەکەیە ڕۆژانە لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دووبارە دەبێتەوە.
پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵە لە شاری کامیاران خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی "وەلی غوڵامی" ڕاگەیەندراوە.

دەگوترێ، ئەو پیاوە تەمەن ٤١ ساڵە تووشی نەخۆشینی خەمۆکی بووە و بەو هۆیەشەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵەی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی"ح،م" هەوڵی خۆکوژی دا و هەروەها لە شاری سەقزیش کچێکی تەمەن ١٩ ساڵە بە ناوی "م،م" خەڵکی گوندی"بۆخڵو"ی سەرشیو کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

کارناسان و دەرونناسان لەو باوەڕەدان ئاماری چوونەسەری ڕێژەی خۆکوژییەکان لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆی بێکاری و نەبوونی هەڵی کار و کێشەی بنەماڵەیی و هەروەها کێشە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین کاریگەری لە سەرخۆکوژییەکان داناوە.