دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو بە ماڵپهڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە عایشە ڕەحمانزادە،کچی مام ڕەحمان، خەڵکی گوندی توانێ سەر بە شاری پیرانشار و دایکی شەهید قادر عەبدوڵڵاپوور لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە عایشە لە سەر وەسیەتی خۆی لە پەنا گڵکۆی کوڕە شەهیدەکەی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرهخۆشیی خۆی له بنەماڵه، خزم و کەسوکاری دایه عایشە دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.