۱۳۹۵/۰۶/۰۷


ئاگرکەوتنەوەکان دارستانەکانی شاخی بەمۆیشی گرتەوە


ئاگرکەوتنەوەکان دارستانەکانی شاخی بەمۆیشی گرتەوە

کوردستان میدیا: دارستان و لەوڕەگەکانی شاخی بەمۆ لە دیوی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی پێنج شەممە لە سەر هەینی ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان، ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوار و لەوڕگەکانی شاخی بەمۆ لە ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی دەستی پێکرد و هەتا ئێستا درێژەی هەیە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەمبارەوە ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوەکە لە بەرزاییەکانی شاخی بەمۆ دەستی پێکردووە و لە حاڵی پەرەسەندن دایە.


بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان، تەنیا تیمێکی ٥ کەسی لە ئەندامانی ئاگرکوژێنەوەی ئەنجومەنی ژینگە و ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان هەوڵی کوژاندەوەی ئاگرەکە دەدەن.

ئاگرکەوتنەوەکە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەیی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە و نەکوژاوتەوە.

شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بریتییە لە شوێنی ئەدەوات و کەرەستەی نیزامیی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و بەو هۆیە تەنیا هێزە مڕۆییەکانی گوندی ئەزگڵە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

زۆربوون و چڕبوونی پووش و پەڵاش و دارەکانی شاخی بەمۆ دەبنە هۆی ئەوەیکە ئاگرکەوتنەوەکە سروشتی هەژمار بکرێت، بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا هۆکارە مرۆییەکان دەستێکی باڵایان لە ئاگرکەوتنەوەکاندا هەیە.

زۆرجار هێزەکانی سپای تێروریستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاگر لە دارستانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەردەدەن.