یزاکا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پەیامێکی بڵاو کردەوە

کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بە نێوی خوداوەندی ئازادی
دەقی پەیامەکە:
بە نێوی خوداوەندی ئازادی
٢٥ی گلاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، ڕۆژێکی مێژوویی و پڕ لە شانازییە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بگەرە لە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستانی بەش بەش کراو، بەم بۆنەوە یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە و کادر وپێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانی ئەم ڕیبازە پڕ سەروەرییە وئاواتەخوازین لە خەبات وشۆڕشی نەتەوەییتان بۆ گەیشتن بە مافی زەوتکراومان هەر دەم سەرکەوتوو بن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٥ی گلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی