۱۳۹۵/۰۶/۰۳


که‌سایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە بانه کۆچی دوایی کرد


که‌سایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە بانه کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: خەلیفه سەلیم‌بەگ پەرچەمی، خەڵکی شاری بانه بە هۆی پیری ماڵئاوایی له ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵیفه "سەلیم‌بەگ پەرچەمی"، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری گوندی گەرماوی سەر بە شاری بانە، له تەمەنی١٠٠ساڵیدا، به هۆی پیری و بەساڵاچوویی، کۆچی دوایی کرد.


ناوبراو دۆستێکی نزیکی حیزبی دێموکرات بوو، و دوای هاتنەدەرەوەی حیزبی دێموکرات له شارەکان و هاتنیان بۆ سنوورەکان، ناوبراویش پەڕیوەی کوردستانی باشوور دەبێ، و له شاری سلێمانی نیشتەجێ دەبێت. ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه وخزم و کەس وکاری ناوبراو ده کات، و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.