ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: "محەممەتاهیر ئەفراسیاب" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ ماڵئاوایی له ژیان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، "محەممەدتاهیر ئەفراسیاب" ئەندامی حیزبی دێموکرات و کوڕی "عەبدولڕەحمان" خەڵکی گوندی سۆفیان سەر بە شاری شنۆ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو برایەکی پێشمەرگە ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە دەیەی شەستدا چالاکیی بەرچاوی نیزامیان هەبوو و لە تۆڵەی ئەوەدا ڕێژیم چەند کەسی لە کەس وکاری پیشمەرگەکانی گرت، یەکیک لەو کەسانە محمدتاهیر بوو کە بە هۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ڕێژیمدا بەداخەوە نوقوستان بوو.
محەممەدتاهیر ئەفراسیاب تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای بەرینی خەڵکی سۆفیان لە گۆڕستانی چل شەهیدان بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.