پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: "عەبدولخالق فزوونی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەبدولخالق فزوونی کوڕی عەبدولغەفوور، خەڵکی شاری نۆدشە، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو هەر له سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران له ساڵی ٥٧ی هەتاوی، پاش ئاشکرا بوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات له ناوچەی هەورامان بووە، و له هێزی شاهۆدا سازمان دراوە.
کاک عەبدولخالق له زۆربەی شەڕەکانی ئەوناوچەیەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان قارەمانانه بەشداریی کرد.
ناوبراو له ساڵەکانی ٦٦-٦٧ و دوای هێرشی ڕێژیم بۆسەر هەڵەبجه، کەوته دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و دوای چهند ساڵێک، لە زیندان ئازاد کرا.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.