ئایەتوڵڵا مۆنتەزێری ڕوو لە "هەیئەتی مەرگ": ئێوە جینایەتکارن

کوردستان میدیا: ماڵپەڕی فەرمیی ئایەتوڵڵا حوسێنعەلی مۆنتەزێری، فایلێکی دەنگیی ناوبراوی بلاو کردۆتەوە کە تێیدا، ڕوو لە هەیئەتی مەرگ دەڵێ؛ "ئێوە جینایەتکارن".
لە ماڵپەڕی فەرمیی مۆنتەزێریدا، سەبارەت بەم فایلە دەنگییە هاتووە: "ئەم فایلە دەنگییەی ئایەتوڵڵا مۆنتەزێری، بە مەبەستی ئاشکرا بوونی ڕاستییەکان بەئەمانەتەوە، بەبێ دەستکاری بڵاو دەکرێتەوە، چونکە زانین مافی خەڵکە."
لە ماڵپەڕی فەرمیی مۆنتەزێریدا، سەبارەت بەم فایلە دەنگییە هاتووە: "ئەم فایلە دەنگییەی ئایەتوڵڵا مۆنتەزێری، بە مەبەستی ئاشکرا بوونی ڕاستییەکان بەئەمانەتەوە، بەبێ دەستکاری بڵاو دەکرێتەوە، چونکە زانین مافی خەڵکە."
بەپێی ناوەرۆکی ئەم فایلە دەنگییە، مۆنتەزێری ڕوو لە کۆمیسیۆنی مەرگ یان هەیئەتی مرگ وتوویەتی، "ئێوە جینایەتکارن؛ من دڵم بۆ ئەو شۆڕشە دەسووتێ کە ئێوە خەریکن بەلاڕێیدا دەبەن".
لە هاوینی ساڵی ٦٧دا، بەبڕیاری خومەینی هەیئەتێک بۆ دادگایی کردنی زیندانیانی سیاسی دامەزرا، کە دواتر ناوی هەیئەتی مەرگی لێنرا کە بریتی بوون لە "حوسێنعەلی نەیێری حاکمی شەرع"، "مورتێزا ئیشراقی دادستان"، "مستەفا پوورمحەممەدی نوێنەری ئیتلاعات لە ئێڤین" و "ئیبراهیم ڕەئیسی جێگری دادستان".
هاوکات عەلی ڕازینی کە پێشتر لە دەزگای قەزایی ڕێژیمدا لە سەردەمی جینایەتەکانی هاوینی ساڵی ٦٧دا، بەرپرسایەتی هەبووە و ئێستاش ئەندامی مەجلیسی خیبرەگانە، وتوویەتی: ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧، بە بڕیاری خومەینی ئەنجام دراون.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەم فایلە دەنگییە، مامۆستا حیسام دەستپیش مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک نووسیویەتی: "نێوەڕۆکی دژایەتی کردنەکانی ئایەتوڵڵا مونتەزێری لەگەڵ ئێعدامەکان، جێگەی پێزانین و شیاوی ڕێزگرتنە. بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەم فایلە دەنگییە لە هەلومەرجێکدا کە ماشینی ئێعدامی ڕێژیم لەدژی کوردستان و کورد گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی، لە لۆژیکی ئێرانی – فارسییەوە سەرچاوەی گرتووە.
چوونکە بەتەمایە وەها بنوێنێ کە کۆماری ئیسلامی تەنیا کوردەکان لەسێدارە نادات، بەڵکوو بەزەیی بە ئێرانی و فارسەکانیشدا نەهاتووەتەوە؛ غافڵ لەوەیکە لەو سەردەمەدا هیچ کەسێک لەو ئاستەدا دژایەتی ئێعدامەکانی خەڵخاڵی لە کوردستاندا نەکردووە."