٢٥ی گەلاوێژ، شوناسی نەتەوەیی/ پووستێر و تراکتی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو دەکاتەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەبەرەبەری ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پۆستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەی بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەوە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات کە بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکت و پووستێرانە و بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕابگرن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی، لەسەر بناغەی تەشكیلاتیی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژ.ک) كە سێ ساڵ پێشتر پێكهاتبوو، دامەزرا.
