۱۳۹۵/۰۵/۲۰


٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە پیرۆز ڕاگیرا


٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە پیرۆز ڕاگیرا

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧١ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان لە شاری ورمێ بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرەوپیری ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات چوون.


ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ، لە گوندی "گردوان"ـی مەرگەوەڕ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، جێژنی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژە و هەروەها نووسینی درووشم، ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی دامەزراوە.