۱۳۹۵/۰۵/۲۰


هێرش کرایە سەر کەڵانتەرییەکی ڕێژیم لە سەردەشت


هێرش کرایە سەر کەڵانتەرییەکی ڕێژیم لە سەردەشت

کوردستان میدیا: دوو ماتۆڕسواری نەناسراو بە نارنجۆک هێرشیان کردە سەر کەڵانتەرییەکی نێو شاری سەردەشت و دواتر شوێنی هێرشەکەیان بەجێ‌هێشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو ماتۆڕسواری نەناسراو، هێرشیان کردە سەر کەڵانتەرییەکی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و دواتر شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ‌هێشتووە.


بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو ماتۆڕسوارە بە نارنجۆک هێرشیان کردووەتە سەر کەڵانتریی ناسراو بە "عەلیپوور" و دواتر شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ‌هێشتووە.

ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆری هەبووە و چەندین دووکانی دەوروبەری ئەو کەڵانتەرییەی ڕێژیم خەساریان پێ گەییوە.

لەو پێوەندییەدا "عەزیز حەسەنی" فەرمانداری ڕێژیمی ئێران لە شاری سەردەشت، ئەو هێرشەی بۆ سەر کەڵانتەریی عەلیپوور پشت‌ڕاست کردەوە و هەروەها باسی لەوە کرد کە دوای ئەو هێرشە، هێزە ئینتزامییە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش تەقەیان لەو دوو ماتۆڕسوارە کردووە و ماوەی ١٠ خولەک تێکهەڵچوون درێژەی هەبووە.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم هێڕشەی وەئەستۆ نەگرتووە.